پاشەکەوتی مووچەی خانەنشینان ھەڵدەوەشێتەوە

 پاشەکەوتی مووچەی خانەنشینان ھەڵدەوەشێتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی ئاشکرا کرد و ڕاشیگەیاند کە ئەو خانەنشینانەی پلە باڵان و پاشەکەوت لە مووچەکانیاندا کراوە، ”پاشەکەوتی مووچەکانیان ھەڵدەوەشێتەوە“.



حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: بڕیارە پێش ھاتنی جەژنی نەورۆز، مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت ، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکاریی پێویست لەمبارەیەوە کراوە“.



ڕوونیشی کردەوە کە زیاتر لە ٢٢٣ هەزار خانەنشینکراو لە هەرێمی کوردستاندا هەن. گوتیشی: ”ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا بوون و پێشتر پاشەکەوت لە مووچەکانیاندا کرابوو، پاشەکەوتی مووچەکانیان لادەبرێت و مووچەی شایستە وەردەگرن، بەڵام ھیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینان و چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت کە لە پەرلەمانی کوردستانە".



ڕۆژی هەینی ٨ی ئاداری ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند.









باسنیوز
Top