25٪ی کۆی لەسێدارەدراوانی ساڵی پێشوو لە ئێران کورد بوون

  25٪ی کۆی لەسێدارەدراوانی ساڵی پێشوو لە ئێران کورد بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، جێبەجێ کراوە.



بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 2019.3.11 حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە.



ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.



ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە بریتییە لە: "ناجی عومەرزادە کوڕی عومەر و خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، حوسێن ئیبراهیمی کوڕی حەبیب و خەڵکی بۆکان و خەلیل ساڵحی خەڵکی ورمێ".



ئەو سێ هاووڵاتییە ماوەی ١٠ ساڵ بەندکرانیان هەر لە بەندیخانەی ورمێ بەند کراون.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، زیاتر لە ٢٥٪ی ئەو کەسانەی کە ساڵی ڕابردووی زایینی لە ئێران لەسێدارە دراون، کورد بوون. ساڵی ٢٠١٨ لانیکەم ٢٧٣ هاووڵاتی لە ئێران لە سێدارە دراون کە ٧٠ کەسیان کورد بوون.





باسنيوز
Top