سەرۆکی پێشووی حکوومەتی کەنەدا: کورد گەلێکی شایستەن
لە دیدارەکەیاندا ئەو لاوە کوردە باسی لە کاروباری لاوانی سیاسیی جیھان و دواین ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کردووە و لە پەراوێزی دیدارەکەدا باسی لە دواین ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە کە پارتە سیاسییەکان لە سەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتدان.
ھارپەر بەو لاوە کوردەی گوتووە، گەلی کورد گەلێکی شایستەن و من کاتێک کە سەرۆکی حکوومەتی کەنەدا بووم، یەکەم سەرۆکی حکوومەتی ئەو وڵاتە بووم کە بەفەرمی سەردانی کوردستانم کرد، لە ڕۆژانی جەنگی تیرۆریستانی داعشیشدا پێشمەرگەی کوردستان نموونەی ئازایەتی و فیداکاریی گەلەکەیان بوون.
فەلاح حەسەن دەڵێت: "ھارپەر پەیمانی پێ داوم سەردانی کوردستان بکات و پاڵپشتمان بێت." دەشڵێت: "ھەرچەند ئاستی لۆبی و دۆستایەتیی سیاسیمان لەگەڵ دنیای دەرەوە زیاتر بێت، دەتوانین زیاتر بەرگری لە مافەکانی گەلی خۆمان بکەین."
شایانی باسە ستیفن ھارپەر لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥ بۆ نزیکەی دە ساڵ سەرۆکی حکوومەتی کەنەدا بوو، ئێستاش سەرۆکی سەرجەم پارتە دیموکراتەکانی جیھانە.
kdp-
