لە سلێمانى دوای شه‌ش ساڵ بكوژی هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر كرا
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، ڕايگه‌یاند "ڕۆژى 3/3/2019 بنكه‌ى پۆلیسی سه‌رچنار پاش كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك به‌ناوى (ش.ص.ع) به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه بڕێك ماده‌ى هۆشبه‌رى پێبووه و دواى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وتووه پێشتریش له‌سه‌ر ماده‌ى هۆشبه‌ر سزادراوه و دانى ناوه به‌كوشتنى هاووڵاتییهكیشدا له‌ساڵى 2013 دا".
گوتیشی: "له‌ساڵى 2013 دا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى ( ص.گ.ر) له قه‌زاى پێنجوێن به‌فیشه‌ك كوژرا و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌كاتى خۆیدا به‌هۆى نادیارى تۆمه‌تبارى ڕووداوه‌كه و نه‌بوونى گومان له‌سه‌ر كه‌س له‌لایه‌ن كهسووكارهكهیهوه دادگا له‌ساڵى 2016 دا بڕیارى داخستنى دۆسیه‌كه‌ى دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ده‌ستگیركراوه‌كه دانى به‌وه‌داناوه كه ئه‌و هاووڵاتییه هاوڕێ بووه و به 6 فیشه‌ك كوشتویه‌تى و له‌شاخێك فڕێیداوه‌ته خواره‌وه و دواتر له‌شوێنى ڕووداوه‌كه هه‌ڵاتووه.
ڕوونیشیكرده‌وه، گوته‌كانى تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌وه په‌سه‌ندكراوه و چۆنێتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى پێ دووباره كراوه‌ته‌وه به‌ئاماده‌بوونى لێكۆڵه‌رى دادى و له‌ئێستادا به‌پێى ماده‌ى 406 ى یاساى سزادانى عێراقی به‌نده و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
باسنيوز
