هاووڵاتییەكی بە رەگەز ئەفریقی كاندیدی شارەوانییەكی توركیایە

هاووڵاتییەكی بە رەگەز ئەفریقی كاندیدی شارەوانییەكی توركیایە
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا، بۆ یه‌كه‌م جارە هاووڵاتییەكی بەرەگەز ئەفریقی كێبەركێ ده‌كات بۆ بوون به‌ سه‌رۆكی شاره‌وانییەكی ئەم وڵاتە.

مه‌سود مه‌رجان هاووڵاتی توركیا و بازرگانی به‌ ره‌گه‌ز سودانی، بووەتە كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی قەزای سەلجوق سەر بە پارێزگای ئیزمیر.

مه‌سود مه‌رجان كە ته‌مه‌ن 47 ساڵە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە باوك و باپیرانی له‌ هۆزی دینكای سوودانن و بەر لە چوار سەدە روویان له‌ خاكی توركیا كردووه‌ و وه‌ك دواین نوێنه‌ری توركه‌كانی ئه‌فریقیا، ئێستە له‌ ئیزمیر خاوه‌نی خانه‌واده‌یه‌كی فراوانن.

هەروەها باسی له‌وه‌ كردووە كه‌ باوكی بۆ كار رووی له‌ ته‌رابلوس كردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بوون، له‌دایك بووه‌ و ساڵانی گه‌نجی كاری نمایشكاری جلوبه‌رگی كردووه‌ و دواتر ده‌ستی به‌ كاری وه‌رزشی كردووه‌ له‌ تۆپی پێدا و پاشان به‌ كاری بازرگانییه‌وه‌ سه‌رقاڵ بووه‌.










باسنيوز
Top