كۆیە.. لە سەرەتای ئەمساڵەوە 72 تۆمەتباری مادە ھۆشبەرەکان دەستگیر کراون

كۆیە.. لە سەرەتای ئەمساڵەوە 72 تۆمەتباری مادە ھۆشبەرەکان دەستگیر کراون
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 10-3-2019 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر ڕای گەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە کۆیە ٧٢ تۆمەتباری مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون و بە دوای (٤٠) داواکراوی تریشدا دەگەڕێن.

عادل یاسین گوتەبێژێ ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر لە کۆیە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد: "لە کۆی ئەو٧٢ تۆمەتبارەی دەستگیر کراون، دوو کەسیان ژنن، (٢٢) کەسیان ڕەوانەی دادگای تاوان کراون، ھەروەھا (٣٥) تۆمەتباریش لەژێر لێکۆڵینەوە دان لە ھەمانکاتدا (١٥) کەسیشیان ئازاد کراون، بەڵام تا ئێستا (٤٠) داواکراو دەستگیر نەکراون".

گوتیشی: "دەستمان بەسەر یەک کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری "حەشیش" و ٨١٣ گرام "کریستاڵ" و نیو کیلۆ "ھێرۆئین" و٨٤٠ دانە حەبی "ترامادۆڵ"دا گرتووە.












باسنيوز
Top