بەهۆی بەعسەوە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-3-2019، خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە (سبەی) واژۆ بۆ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە پەرلەمان لە محەمەد عەلی حەکیم، وەزیر دەرەوەی وڵاتەکەی، کۆ دەکەنەوە.
خەلەف عەبدولسەمەد هەروەها رایگەیاندووە، کە محەمەد عەلی حەکیم لە وەزارەتەکەیدا، دژایەتیی کەسوکاری قوربانییانی رژێمی بەعس دەکات و هەوڵ دەدات بەرپرسەکانی وەزارەتەکەی، کە پێشتر بەعسی بوون، لە لێپرسینەوە بە دوور بگرێ.
باسنيوز
