لەتیف نێروەیی: هیچ ڕێگرییەک نییە تا بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکەین“

لەتیف نێروەیی: هیچ ڕێگرییەک نییە تا بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکەین“
بە بەشداریی پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و بەرپرسێکی یەکێتیش ڕای دەگەیەنێت کە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش ھەریەکە لە ڕێواز فایەق و لوقمان وەردی بەشدار دەبن".



ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوە ئامادەکارییە بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان کە لەم ھەفتەیە ئەنجام دەدرێ و ”تایبەتە بە لێژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان".



لەلایەن خۆیەوە لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ڕاگەیاند: ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان یەکێتی و پارتی کراوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھیچ گرفتێکیش نییە بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەکان نەکەین".



باسنیوز
Top