مووچەی کەمئەندامان زیاد دەبێت

 مووچەی کەمئەندامان زیاد دەبێت
دوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە، مووچەی کەمئەندامان زیاد دەبێتەوە و وەک جاران دوو جۆر مووچەی جیاواز وەردەگرن.



بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، کەمئەندامانیش دەگرێتەوە و ئەو کەسانەی کە مووچەکانیان ١٢٠ هەزار دینارە، وەک پێشتر ١٥٠ هەزار و ئەوانەشی مووچەکانیان ٦٠ هەزار دینارە، بڕی ١٠٠ هەزار دیناریان بە شێوەی مانگانە پێ دەدرێت.



لەمبارەیەوە سامان حوسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، زانیارەکان پشتڕاست کردەوە و ئاشکرای کرد: ”پێوەندیم بە وەزیری داراییەوە کرد، پێی ڕاگەیاندم کە وەکوو فەرمانبەران، پاشەکەوتی مووچە لەسەر مووچەی کەمئەندامانیش ھەڵگیرا“.



ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٨١ ھەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مووچەیان پێ دەدرێت و لە ماوەی رابردوودا سەرەڕای کەمیی مووچەکانیان، بەهۆی قەیرانی دارایی، بڕە پارەیەک لە مووچەکانیان پاشەکەوت کرابوو.








باسنیوز
Top