شەوی رابردوو لە هەڵەبجە پێشمەرگەیەك دوو پۆلیس دەكوژێ‌

 شەوی رابردوو لە هەڵەبجە پێشمەرگەیەك دوو پۆلیس دەكوژێ‌

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، پێشمەرگەیەكی هێزەكانی 70ی دانیشتووی هەڵەبجە، لەناو بازاڕی ئەوشارە دوو پۆلیس دەكوژێ‌ ‌و خۆشی بەبرینداری دەستگیر کراوە.

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "كاژێر 12ی شەوی رابردوو لەناو بازاڕی هەڵەبجە لە ئەنجامی شەڕ‌ و تەقەكردن، دوو كارمەندی پۆلیسی تەمەن 34 ساڵ ‌و 35ساڵ دەكوژرێن، یەكێك لە پۆلیسەكان كارمەندی پۆلیسی پاسەوانییەكانی سلێمانییە لەسەر میلاكی كۆمەڵی ئیسلامی".

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە گوتیشی "تۆمەتباری رووداوەكە پێشمەرگەیەكی تەمەن 32ساڵی سەر بە هێزەكانی 70یە كە بەبەبرینداری لەلایەن هێزەكانی پۆلیس‌ و ئاسایشەوە دەستگیركراوە، تۆمەتبارەكەش بەپێی ماددەی 406 دەستگیركراوە‌ و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".




رووداو
Top