یەکێتیەكان بڕیاری گەڕانەوەی بۆ کۆبوونەوەکانی نێو پەرلەمان دەرکرد
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠١٩، کۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە مەبەستی دیاریکردنی کاندیدی لێژنەکانی پەرلەمان بەڕێوە بچێت.
(باسنیوز) زانیویەتی کە یەکێتی بڕیاری داوە بچێتەوە کۆبوونەوەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ ڕێواز فایەق، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.
هەر لەمبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە یەکێک لە میدیا سێبەرەکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جگە لە ڕێواز فایەق، هەریەک لە لوقمان وەردی و زیاد جەبار بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی یەکێتی، بەشدار دەبن کە بڕیارە فراکسیۆنەکان نوێنەرەکانی خۆیان لە لێژنەکان دیاری بکەن.
باسنیوز
