ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتمانیی جلی کوردییە
بەم بۆنەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و لە قوتابخانەی سەروەران و بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو و قوتابیان و کەسوکاری شەهیدان بە لەبەرکردنی جلی کوردی ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، لە زیاتر لە 20 شوێن چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.
جلوبەرگ و پۆشاک بە یەکێک لە مۆرک و هێما نەتەوەییەکان دێتە ئەژمار و لەناو نەتەوەی کوردیش گرنگی زۆر بەم بابەت دەدرێت و بە لە هەر ناوچە و دەڤەرێکی کوردستان شێواز و مۆدیلی جیاوازی جلی پیاوانە وژنانەنی کوردی باوە.
باسنیوز
