پارتی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكات
بە گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێکرندی رەوشی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پیکهێنانی کابینەی نوێی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و رەوشی دانووستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی و گۆران کۆدەبێتەوە.
پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دوای گفتوگۆ بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابەتانە بدات.
كۆبوونهوهی سهركردایهتی پارتی له كاتێكدایه، ههفتهی رابردوو، پارتی و یهكێتی رێككهوتنێكی سیاسیان واژۆكرد، و پێشتریش له 18/2/2019، پارتی و گۆڕان رێككهوتنێكیان واژۆكرد.
K24
