له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان قایمقامییه‌تی هه‌ولێر هۆشداریی ده‌داته بازرگان و كاسبكاران
له ئاگاداریینامهكهی قایمقامییه‌تی ناوه‌ندیی هه‌وڵێردا هاتووه "دوای ئەوەی دوێنێ 8/3/2019 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند و بووە مایەی دڵخۆشی سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، به‌ڵام بەپێویستی دەزانین ئاگاداری سەرجەم بازرگان وکاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر بکەینەوە کەبەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێ گۆڕانکاری لەنرخی کاڵاو شتوومەک بکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ، چونكه هەركەسێک سەرپێچی بکات بەپێی یاسا بەتوندترین شێوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەکرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "سەرجەم لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بەووردی چاودێریی بازاڕ دەکەن و داوا لەهاووڵاتیان دەکەین هەرشوێنێک گۆڕانکاری لەنرخەکاندا کرد به هه‌ر دوو ژماره ته‌له‌فۆنی (07502224466 - 07502224488) ئاگادارمان بکەنەوە.
k24-
