سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە
ئایدن مەعرووف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا راگەیاند: "سبەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بارەی لیژنە هەمیشییەکان کۆدەبنەوە".
گووتیشی: "کۆبوونەوەی سبەی دوا کۆبوونەوە دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەکان".
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان متمانە بە ئەندامانی لیژنەکان دەدرێت.
، لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان فراکسیۆنی یەکێتیش بەشدار دەبێت.
پێشتر لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان وەک یەکەم لیژنە هەڵبژێردرا و سبەی یەکشەممەش بڕیار لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی لیژنەکانی دیکە دەدرێت.
k24-
