خانمێكی كورد به یه‌كێك له 9 به‌تواناترین ژنانی به‌ریتانیا ده‌ستنیشان كرا
دكتۆر فانیه، خه‌ڵكی هه‌ولێره و توانیویه‌تی داهێنان له مادده‌یه‌كی كیمیاییدا بكات و له رێگه‌یه‌وه رووپۆشی ته‌نه‌كان ده‌كات و ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌كات.
تێریزا مه‌ی، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، وه‌ك یه‌كێك له 9 به تواناترین ژنانی به‌ریتانیا پێشوازی له دكتۆر فانیه كرد، له رێوڕه‌سمێكیشدا خه‌ڵاتی داهێنانی بۆ ساڵی 2019 پێ به‌خشرا.
به گوێره‌ی وێبسایتی توێژینه‌وه و داهێنانی به‌ریتانی (UK Research andInnovation)، هه‌ر یه‌كێك له‌و ژنه داهێنه‌رانه، خه‌ڵاتێكی 50 هه‌زار پاوه‌نی (65 هه‌زار دۆلار)یان پێده‌درێت.
k24-
