ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆ دەبێتەوە
ماڵپەڕی کوردستان24 بڵاوی کردووەتەوە، سبەی یه‌كشه‌ممه 10/3/2019 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان باس ده‌كرێت.
ڕوونیشکراوەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابه‌تانه بدرێت.
باسنيوز
