نووسینگەی ئازاد جندیانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

نووسینگەی ئازاد جندیانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
نووسینگەی ئازاد جندیانی لەبارەی ئیمەیڵێکی ساختە کە بە ناوی ئەوەوە ئاراستەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک کراوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو ڕوونکردنەوەیە، گومان دەکرێت ئیمەیڵەکە ”هاک و شتی تر“ی بەدواوە بێت و هەموو لایەکیان لەم مەترسییە ئاگادار کردووەتەوە.



ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:


روونکردنەوەیەک لە ئۆفیسی بەڕێز ئازاد جندیانییەوە.

لەدوێنێەوە بەبەرنامە، نامەیێکی گۆماناوی لەئیمەیڵێکی ساختە بەناوی (jndyany.office@yahoo.com) بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووس ناردراوە کە گومانی ھاک و شتی تری لێ دەکرێت، بۆیە کاک ئازاد جندیانی بەباشی زانی روونکردنەوەیەکی پێویست بدرێت و ھەمووان لەم مەترسییە ئاگاداربکاتەوە.

تێبینی: وێنەی ئەو نامە و ئیمەیلە گوماناویە ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە.



ئۆفیسی تایبەتی

ئازاد جندیانی

٩ی ئاداری ٢٠١٩










باسنيوز
Top