لە سۆران چێشتخانە و فرۆشگەیەك داخران

لە سۆران چێشتخانە و فرۆشگەیەك داخران
بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و كەلوپەلی پیس و خواردنی ماوەبەسەرچوو، چێشتخانە و فرۆشگەیەك لە سۆران داخران و چەند خاوەن دووكانێكیش بەمەبەستی سزادانی یاسایی، بانگهیشتی لێژنە كران.

رێبوار مه‌حموود، بەرپرسی لێژنەی ئابووریی قایمقامیەتی سۆران رايگەیاند، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی لێژنەكەمان بۆ بازاڕ و دووكانەكانی سۆران، لەلایەن لێژنەی پشكنینی قایمقامیەتی سۆرانەوە پشكنین بۆ چەندین دووكان و فرۆشگەكانی ناو بازاڕ و چەند گەڕەكێكی شاری سۆران كرا، لە ئەنجامدا چێشتخانە و فرۆشگەیەك داخران و دەستیش بەسەر بڕێك كاڵا و خۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیرا، هەروەها چەند خاوەن دووكانێك بانگێشتی لێژنە كران".

گوتیشی: "مەبەست لە پشكنین و چاودێری و بەدواداچوونەكانی لێژنەكانی ئابووریی قایمقامیەتی سۆران لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە، هەر شوێنێك پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر".










باسنيوز
Top