ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی پارتی و لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ دەکاتەوە
عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕايگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکرێتەوە کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بەشداری دەکەن.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی خۆی دەکات و ”هەر هەنگاوێک پێویست بێت بنرێت، لە پەرلەمانەوە ئەنجام دەدرێ و هیچ کێشەیەکی ئەوتۆ لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەتدا نەماوە“. دووپاتیشی کردەوە: ”بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هیچ ڕێگریەک نەماوە، چونکە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان کراوە".
عارف ڕوشدی باسی لەوە کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان خوازیارە، ئەو ڕێککەوتنانەی کراون، ”وەک خۆی بچێتە پێش و پێشمان وایە هەر وا دەبێت".
باسنيوز
