وەزارەتی تەندروستی لێكۆڵینەوە لە نەشتەرگەریی ئەندامی نێرینەی پیاوان دەكات

وەزارەتی تەندروستی لێكۆڵینەوە لە نەشتەرگەریی ئەندامی نێرینەی پیاوان دەكات
ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەنگۆی بازرگانیكردن بە بەشێكی ئەندامی نێرینەی پیاوانە بڵاو بووتەوەو وەزارەتی تەندروستیش لێكۆڵینەوە لەو دەنگۆیە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای كردووە بە هەماهەنگی دادگای داواكاری گشتی، بڕیارمان دا لێكۆڵینەوە و ڕێكاری یاسایی وەربگیرێت سەبارەت بە هەواڵی گوایە بازرگانی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەندامێكی نێرینەی پیاوانەوە دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی تەندروستیی هەولێر، گواستنەوەی ئۆرگانەكانی لەشی مرۆڤ پێویستە لەلایەن لێژنەی یاسایی تایبەتمەندەوە بە بەشداریی لایەنە پەیوەندارەكان ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت ئەوجار ئەنجام بدرێت،"بەدەر لەو ڕێكارە تاوانێكی گەورەیە و بەدواداچوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوە".










باسنيوز
Top