سه‌عدی پیره: هێشتا له‌سه‌ر پۆسته‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ رێكنه‌كه‌وتووین
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌و حزبه، ، له‌گه‌ڵ پارتی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆده‌بنه‌وه.
سه‌عدی پیره گووتیشی: "له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنێكی سیاسیمان واژۆ كردووه، نه‌ك رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تا ئێستا به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ دیار نییه.
هه‌فته‌ی رابردوو، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان له شاری هه‌ولێر واژۆ كرد و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك پرسی نێوانییان رێككه‌وتن.
k24-
