له‌ باغۆز ئافره‌تێك و 14 منداڵى ديكه‌ى ئێزدى رزگار كران

له‌ باغۆز ئافره‌تێك و 14 منداڵى ديكه‌ى ئێزدى رزگار كران
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌)، ئافره‌تێك و 14 منداڵى ديكه‌ى ئێزدییان له‌ ده‌ستى داعش رزگار كرد.

، هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ رزگاركردنى خه‌ڵكی سڤیلی باغۆز و ته‌نيا دوێنێ نزيكه‌ى دوو هه‌زار هاووڵاتى له‌ ناوچه‌كه‌ رزگار كراون. كه‌ له‌ ناوياندا ئافره‌تێك و 14 منداڵى ئێزدى هه‌بوون.

يه‌كێك له‌و منداڵه‌ رزگاربووانه‌ بۆ كوردستان24 گوتى: كاتێك داعش هاته‌ شنگال، ئێمه‌ له‌ ماڵ ده‌ركه‌وتين. به‌ڵام ئه‌وان ئێمه‌يان گرت و ژن و پياويان له‌يه‌ك جيا كرده‌وه‌. ئێمه‌يان برده‌ ته‌له‌عفه‌ر و دواتريش بۆ سووريا.
k24-
Top