فێستیڤاڵی بەفر لە حاجی ئۆمەران بەڕێوە دەچێت
: "سەرپەرشتیار و تیمە بەشداربووەكان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە".
گوتیشی: "جگە لە باشووری كوردستان، تیمەكانی ئۆفرۆد لە ئێران و شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەشداریی لە فێستیڤاڵەكەدا دەكەن، ھەروەھا چەند تیمێكی ھونەری لە باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان بەشدار دەبن و چالاكییەكانی فێستیڤاڵ لە كاتژمێر 9ی بەیانی رۆژی ھەینی 8/3/2019 دەست پێ دەكهن و تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام دەبن".
ئیبراهیم حهمدان، خاوهنی بیرۆكهی فێستیڤاڵهكه، كه چەند ساڵێكە لە حاجی ئۆمەران بەڕێوە دهچێت، بە كوردستان24 گوت: "ئامانجمان لەو فێستیڤاڵە ناساندنی ناوچەكەیە وەك ناوچەیەكی گەشتیاریی گونجاو بۆ گەشتوگوزار لە وەرزی ھاوین و زستان".
ئاماژەی بەوەش كرد: "ئەمساڵ فێستیڤاڵەكە بەرفراوانتر دەكرێت و جگە لە كوردستان، تیمە بیانییەكانیش بەشدار دەبن".
k24-
