ژماره‌ى ته‌رمه ده‌رهێنراوه‌كانى پارێزگاى موسڵ ڕاگه‌یه‌ندرا
فازل غه‌راوى، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ، له به‌یاننامه‌كدا ڕایگه‌یاند: "كۆى گشتى ژماره‌ى ئه‌و لاشانه‌ى له پارێزگاى موسڵ ده‌رهێنراون تاکو 1/3/2019، 4720 لاشه بوون، 2666 لاشه ناسراونه‌ته‌وه به‌ڵام 2054 لاشه‌كان نه‌ناسراون و 851 لاشه‌ی منداڵیش له سه‌رجه‌م موسڵ ده‌رهێنراوه".
رێكخراوى داعش چه‌ندین ڕاگواستنى به‌زۆرى له ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی ئه‌نجامدابوو به تایبه‌تى له پارێزگاى موسڵ، له مانگى ئابى ساڵى 2017ـەش رزگاربوونى پارێزگاى موسڵ دواى سێ ساڵ له مانه‌وه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ڕاگەیاندرا.
باسنيوز
