نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تیی هه‌رێمیی كوردستان، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به گوژمه‌ی زیاتر له (12) ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان درووست كراوه، زۆربه‌ی زۆری ئامێره پزیشكییه‌كانی ته‌واو بووه و 275 كادری پزیشكی بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دامه‌زراوه".
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له ساڵی 2007 وه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و له ساڵی 2008 كاری تێدا كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی، كه بۆی درووست بوون هه‌تا ئێستا مابووەهوه و كردنه‌وه‌ی ئەم نەخۆشخانەیە گرنگیی زۆر ده‌بێت و ده‌بێته ماڵی دووه‌می به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه".
گوتیشی: "له ساڵی 2003 وه هه‌تا ئێستا، (108) به‌ركه‌وتووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یانه‌وه شه‌هید بوون، به‌پیی دابەشکردنی ئه‌و ئاماره‌ش بێت به‌سه‌ر ساڵه‌كاندا، له ساڵی 2007 وه كه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دانراوه، هه‌تا ئیستا كه كرایه‌وه، نزیكه‌ی (81) به‌ركه‌وتووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بوون".
هاوكات سنوور حامید، جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وە خول بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له سه‌ر ئامێره‌كان ئیش ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه‌ش، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ڕۆژی پێده‌چێت ئاگاداری بۆ نه‌خۆشه‌كانی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ین و ناویان تۆمار ده‌كه‌ین به شێوه‌ی مانگانه و كارتی زیره‌ك چاره‌سه‌ریی پێویستیان بۆ وه‌رده‌گیرێت".
باس‌نیوز
