رۆحانی: ترەمپ پێنج جار هەوڵی دیداری منی داوە

رۆحانی: ترەمپ پێنج جار هەوڵی دیداری منی داوە
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی ئەمریکا پێنج جار هەوڵی دیداری ئەوی داوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-3-2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیران رایگەیاندووە، کە بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن، پێویستە ئەمریکا ئەم سێ کارە بکات؛


- بگەڕێتەوە رێککەوتننامەی ناوکی.

- دان بە هەڵەکانی بەرامبەر ئێران بنێت.

- قەرەبووی ماددی و مەعنەویی ئێران بکاتەوە.

حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێنج سەرکردەی جیهانی راسپاردووە بۆ رازیکردن ئەو بۆ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی.

شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.

هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران و سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بوو، ئێوارەی رۆژی 8/1/2017 کۆچی دوایی کرد.










باسنيوز
Top