سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حكوومەتی ئوردون دەكات
لە دیدارەكەدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردون سڵاوی شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردون بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردون كردەوە، هەروەها پێزانینیشی هەبوو بۆ ئەو سەقامگیری و پێكەوەژیانەی لە كوردستاندا هەیە و بە هۆكاری پێشكەوتن و ئاییندەیەكی باشی لە قەڵەم دا.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی پادشای ئۆردونی كرد و بە دۆست و برای خۆی زانی، هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ هەڵوێستەكانی پادشای ئۆردۆن لە بەرانبەر گەلی كوردستان.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تاوتوێ كرا.
پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردون تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.
باسنيوز
