دوو دایک لە کەلار شەش منداڵیان ده‌بێت
گۆران محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانەی شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار ڕایگەیاند "به‌یانیى ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۳/۷، له دوو نه‌شته‌رگه‌ریی له‌دایكبووندا كه لە نەخۆشخانی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون بۆ 2 ژن ئەنجام دراوە، 6 مناڵى "سییانه" به دوو سك هاتوونه‌ته دونیاوه".
گوتیشی: "هه‌ردوو نه‌شتەرگه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن دکتۆرە شلێر مه‌جیده‌وه سه‌رپه‌رشتی و ئه‌نجام دراوه و ڕه‌وشى هه‌ردوو ژن و هه‌ر 6 مناڵه‌كه‌ش باش و جێگیره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "سییانه‌كان یه‌كێكیان 3 كوڕ بوون و یه‌كێكى تریشیان 2 كوڕ و كچێك بوون".
باس‌نیوز
