کونسوڵخانەی ئەمریکا لە رێگای لایڤێکی فەیسبووک، وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە رێگای لایڤێکی  فەیسبووک، وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
کونسوڵخانەی ئەمریکا روونکردنەوە لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدات.



کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-3-2019 روونکردنەوەکە دەدات.



هەروەک کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 2 لە لایڤێکی پەیجی کونسوڵخانە لە فەیسبووک، جۆن لازەر، ئەفسەری کونسوڵخانە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.







باسنیوز
Top