داوا دەکرێت، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خێراتر بکرێت.
بابەکر دڕەیی، هەڵسووڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو رێککەوتنەی کراوە، بەشداری لە حکوومەت دەکەین و پێویست ناکات رێککەوتنی دیکە بکرێت، بەڵکو ئەو رێککەوتنەی لەنێوان پارتی و گۆڕان کراوە یەک پاکێجە بۆ پەرلەمان و حکوومەت، و ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان چاوەڕوانی کردارین لە کابینەی داھاتووی حکوومەت".
جەختیشی لە زەروورەتی خێراترکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە به‌ختیار كه‌ریم، گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند: "ئه‌وه ماوه‌ی پێنج مانگه هه‌ڵبژاردنی كوردستان كراوه، كه‌چی تائێستا پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌كان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نێگەتیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بۆیه نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، هەروەها پارتی و لایەنەکانی دیکەش، هه‌نگاوێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت، چونكه له‌وه زیاتر خه‌ڵك ناتوانێت چاوەڕوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات".
جەختیشی کردەوە کە هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان “باشن” و ده‌توانن له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌م یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌موار بکرێتەوە و هه‌م كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت.
باس‌نیوز
