له مه‌خموور 60 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه بۆسه‌ی داعش
له‌مباره‌شه‌وه عه‌لی هاشم، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاندووه، "راسته ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی داعش و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریشمان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌نده له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌زانین، كه 2 چه‌كداری حه‌شد كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌ی برینداره‌كان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه زانیویه‌تی، له‌و هێرشه‌دا 3 چه‌كداری حه‌شد به ناوه‌كانی "مه‌هدی جه‌لال، حه‌سه‌ن نوری و سه‌ید هانی" كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوونه، له‌كاتێكدا باس له بێسه‌ر و شوێن بوونی 3 كه‌سی دیكه‌ش ده‌كرێت.
وه‌ك وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد ژماره‌یان 60 كه‌س بووه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مووسڵ، له سنووری مه‌خموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعش و گه‌مارۆدراون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رزگاركراون.
پهرامنێران: سۆران كامه‌ران + هه‌رێم جاف
k24-
