جه‌بار یاوه‌ر: ناوی 44 پێشمه‌رگه وه‌ك بێسه‌روشوێن یاداشت كراون
جه‌بار یاوه‌ر، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، له په‌راوێزی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یه‌كی 35 خاڵی ئاماده كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و كار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌كات، له هه‌موویان گرنگتر، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
ئاشكراشی كرد، له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیش یه‌كێك له خاڵه‌كان، پرسی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
k24-
