کۆسرەت رەسوڵ: لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان خاڵەکانی رێککەوتننامەکە جێبەجێ دەکەن
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی، گوتی: "یەکێتی پابەندی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەبێت".
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان دەست بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن.
رۆژی دووشه‌ممه، 4ی ئاداری 2019، پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد و بڕیاره به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرسه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
kdp-
