خەسرۆ گۆران ئەولەوییەتی رێككەوتنەكەی پارتی و یهكێتی ئاشكرا دهكات
رۆژی دووشەممە، شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە و نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت رەسووڵ رێككەوتنی نێوان هەردوولایان واژۆ كرد.
پێوەست بە رێككەوتنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خەسرۆ گۆران، واژۆكردنی ئەم رێككەوتننامەیە بۆ رۆڵی سەرۆك بارزانی دەگێڕێتەوە و دەڵێ، ئەم رێككەوتنە دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كوردستان مسۆگەر دەكات.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، رێككەوتننامەكە خۆی لە 18 خاڵدا دەبینێتەوە، هاتنەكایەی ئەم رێككەوتننامەیەش، دەگەڕێتەوە بۆ خودی سەرۆك بارزانی و دانیشتنە گرنگەكەی لەگەڵ شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەروەها ئەم رێككەوتننامەیە هەموو پرسەكان دەگرێتەوە، ئەولەوییەتی رێككەوتنەكەش، پێكهێنانی حكوومەت، كاراكردنەوەی رۆڵی كورد لە كەركووك و هەماهەنگیی پارتی و یەكێتییە لە بەغدا بۆ وەدیهێنانی دەستكەوتی زیاتر.
سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك و وەزیری دادی عێراق، گۆران جەختی لەوە كردەوە، لە كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی یەكێتی، سەرۆك بارزانی ئەوەی پێ راگەیاندوون كە پۆستی پارێزگاری كەركووك بە دڵی یەكێتی دەبێت، دەشبێت رەزامەندیی هەموو لایەنە كوردییەكانی لەسەر بێت، هەروەها پەیوەست بە وەزارەتی دادیش، خەسرۆ گۆران دەڵێت، پۆستی وەزارەتی داد بۆ كوردە و بۆ یەكێك دەبێت كە پارتی و یەكێتی لەسەری كۆك بن.
kdp-
