"گرفتی کارەبا لە رێگەی دانە گازەوە چارە دەکرێت"
دڵشاد شه‌عبان، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانی ژێرزه‌وی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داوا كراوه به‌رهه‌می كۆمپانیای دانه‌گاز زیاد بكرێت، تا وێستگه‌ی كاره‌با بخه‌نه‌گه‌ڕ و گرفتی كاره‌با له ڕێگای ئه‌و كۆمپانیایه‌وه چاره بكرێت. مه‌رجی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه تا ساڵی 2021 كۆمپانیای دانه‌گاز به‌رهه‌می خۆی زیاد بكات".
دڵشاد شه‌عبان گوتیشی: "ڕه‌نگه نیوه‌ی كاره‌بای كوردستان به گازی سروشتی دابین بكرێت، ئێستاش کۆمپانیای دانەگاز باش ئیش ده‌كات و خه‌ریكە به‌رهه‌می زیاد ده‌كات. ته‌سه‌ور ده‌كه‌م ده‌توانێت كاره‌بای كوردستان دابین بكات و ئیستحاقاقی كۆمپانیاکەش بەپێی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌ت ده‌درێت. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی حكوومه‌ت پاره‌ی هەقدەستی كۆمپانیای داوه، کۆمپانیا به‌رهه‌مه‌كانی زیاد كردووه."
kdp-
