دایک و منداڵێک لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران

دایک و منداڵێک لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران
نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ، چوارشەممە، توانیویانە دایک و منداڵێک لە ناوچەی دێرەزوور لە سووریا لە دەستی داعش ڕزگار بكەن.

نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ناردووە، ڕایگەیاند، نووسینگەكەیان توانیویەتی ئەمڕۆ، چوارشەممە (٦ی ٣ی ٢٠١٩)، دایک و منداڵێکی ڕفیندراوی کوردانی ئیزدی لە ناوچەی دێرەزووری سووریا ڕزگار بكەن.

دەربارەی پێناسی دایک و منداڵەکە ئەوە خراوەتە ڕوو كە ئەو دایک و منداڵە خەڵكی گوندی کۆچۆن، دایکەکە ناوی (ع)ـە و تەمەنی (۲۳) ساڵە، منداڵەكەیشی ناوی (ل)ـە و تەمەنی (٥) ساڵە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش تا یەک کەسی ڕفێندراوی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعشدا مابێت لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.
kdp-
Top