وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا: له‌گه‌ڵ ئێران ئۆپه‌راسیۆنێك دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین
سوله‌یمان سویلو له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هەواڵی (ئه‌نادۆڵو)ی توركی، ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له گفتوگۆدان تا به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی "ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و كاری خۆیانن تا بتوانین ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام بده‌ین. ده‌مه‌وێت بڵێم په‌كه‌كه به خراپترین كاتیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
هێرشی توندیشی كرده سه‌ر كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په و ئاماژه‌ی دا كه به‌ڵگه‌ی وایان له‌لایه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه، له داهاتوو جه‌هه‌په پێی شه‌رم ده‌بێت باس له سه‌رده‌می كه‌مال كلیچدارئۆغلو بكات وه‌كو سه‌رۆكی جه‌هه‌په.
باسنيوز
