مام سمکۆی ئوتووچی لە کۆیە كۆچی دوای كردمام سمکۆی ئوتووچی لە کۆیە كۆچی دوای كرد
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەمە 6-3-2019 مام سمکۆ تەها محەمەد ناسراو بە سمكۆی ئوتوچی بە نەخۆشیەكی كتوپڕ کۆچی دوای کرد.
بەپێی زانیارییەکان مام سمکۆ یەکێکە لە کەسە پیشەوەرە بەناوبانگەكانی شاری کۆیە و و کاتی خۆی جلەکانی مەلا مستەفا بارزانیی ئوتوو کردووە و کەسێکی نزیکی بووە و زیاتر لە نێو سەدەیە پیشەکەی خۆی پاراستوە و لێی بەردەوام بووە.
مام سمکۆ هەمیشە بە شانازییەوە دەیوت من جلی زۆر لە سەركردەكانی كوردم ئوتوو كردوە لەوانەش جلەكانی مەلا مستەفای بەرزانیی نەمرم ئوتوو كردووە.
باسنيوز
