یەکێتیی لاوان یاریگایەک بەناوی شەهیدێکی رزگارکردنی ناوچە کوردستانییەکان دەکات

یەکێتیی لاوان یاریگایەک بەناوی شەهیدێکی رزگارکردنی ناوچە کوردستانییەکان دەکات
ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان یاریگایەک بەناوی شەهیدێکی رزگارکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکات.

سیروانە رەش، یاریزان و پێشمەرگەیەکی کوردستان بوو، لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2003 و لەچوارچێوەی پرۆسەی ئازادیی عێراق، شەهید بوو.

کاتژمێر 3:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-3-2019، ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتیی لاوان لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید سیروانە رەش و ژمارەیەک بەرپرس، یاریگایەکی 11 یاریزانی لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر دەکرێتە یاریگای شەهید سیروانە رەش.

شەهید سیروانە رەش کادیرێکی یەکێتیی لاوان، کاپتنی یانەی بروسک و یاریزانی یانەی هەولێر بوو.










باسنيوز
Top