ئێران داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات دەروازەیەکی نوێی سنووری بکەنەوە

ئێران داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات دەروازەیەکی نوێی سنووری بکەنەوە
ئەندامێکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ڕای دەگەیەنێت، کە ئێران داوای کردنەوەی دەروازەیەکی دیکەی سنووری ئاراستە کردووین.

لیوا مەریوان کەمال، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ کە ئەندامی شاندی گومرگی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ئێران ڕايگەیاند: "لەسەر داوای ئێران ئێمە سەردانی ئەو وڵاتەمان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی ئێران دانیشتین، داوای کردنەوەی دەروازەیەکی دیکەی سنووریان لێ کردین، بەڵام ئەو بابەتە دەکەوێتە سەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیداری هەرێم".

بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ گوتیشی: "لایەنی ئێرانی داوای هەماهەنگییان لێکردین بۆ ئەوەی کارەکانمان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بڕوا بەپێی ئەو ڕێسا و ڕێکارانەی لای هەردوو لا هەیە، ئێمەش ئامادەیی خۆمان دەربڕی".

لەبارەی شوێن و کاتی ئەو دەروازەیەی کە لایەنی ئێرانی داوای کردنەوەی کرد، لیوا مەریوان ئاماژەی بەوەکرد: "هیچ لەو بارەیەوە باس نەکراوە، تەنیا داواکارییەکەیان خستە پێش لێژنەکەی ئێمە".











باسنيوز
Top