زەحمەتکێشان داوا لە پارتی دەکا لە حکوومەتدا بەشداری پێ بکا
سەعد خالید، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرای کرد، دوو ڕۆژ لەمەوبەر شاندێکی حزبەکەیان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە و ڕای گەیاند: ”پێمان خۆشە لە کابینەی داھاتووی حکوومەتدا ئیستیحقاقی زەحمەتکێشان لەبەر چاو بگرێت“.
باسیشی لەوەی کرد کە بە لای ئەوانەوە گرنگە حکوومەت بەرپرسیار بێت لە گوزەرانی خەڵک و ھەنگاونان بۆ دامەزراوەیی و چاکسازی ”بە قازانجی کوردستانە".
ئەوەشی نەشاردەوە کە پارتی بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەم قۆناغەدا لەسەر شانە، بۆیە نەرمی دەنوێنێت، تاوەکوو یەکڕیزیی کورد بپارێزێت.
باسنيوز
