كۆسرەت : رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکە و ئومێدی زۆریشمان بە رێککەوتنەکە هەیە.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی، گوتیشی: "یەکێتی پابەندی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەبێت".
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان دەست بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن.
رۆژی دووشه‌ممه، 4ی ئادار/ مارسی 2019، پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد و بڕیاره به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرسه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
K24 -
