پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك، هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاچاغچی نه‌وت

پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك، هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاچاغچی نه‌وت
پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك، هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاچاغچی نه‌وت، كه‌ له‌ بیری ژماره‌ 70ی كێڵگه‌ی نه‌وتی جه‌مبوور، بۆری نه‌وتیان كونكردبوو و نه‌وته‌كه‌یان به‌ قاچاغ ده‌برد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس ئاشكرای كرد، لە بیری ژمارە 70ی سەر بە گێڵەگەی جەمبور, کە دەکەوێتە باشووری کەرکووك, گرووپێکی چەکدار بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتیان کون کردبوو و نەوتی بیرەکەیان بەقاچاغ دەبر، پۆلیسی نەوت شه‌وی رابردوو هه‌ڵیكوتایه‌ سەریان و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان دروست بووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاریيەکان ئەو چەکدارانە نزیکن لە گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و لەدوای 16ى ئۆکتوبەرەوە لەو بیرانە نەوت بەقاچاغ هەناردە دەکەن.

پێشتریش چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ تۆماركراوه‌ و چه‌كداران و كه‌سانی نزیك له‌ گرووپه‌ میلیشیاییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، نه‌وتى شاره‌كه‌ به‌ قاچاغ ده‌به‌ن.



K24
Top