یەكێتیەكان لە نێوان ڕێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانیدا یەکێکیان کاندید دەکرێت

یەكێتیەكان لە نێوان ڕێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانیدا یەکێکیان کاندید دەکرێت
یەکێتیی ماوەی ٤٨ کاتژمێر بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دادەنێت.



نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.



ڕوونیشی کردووەتەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، کاندیدی حزبەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت.



نەرمین عوسمان ئەوەشی بە کوردستان ٢٤ ڕاگەیاندووە: ”تەنیا رێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان".



ئەوەشی بە دوور زانیوە کە کاندیدی یەکێتی جگە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ پۆستەکانی دیکە لەم ماوەیەدا یەکلایی بکرێنەوە.



پێشتر محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیڕاگەیاندبوو کە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.







باسنیوز
Top