هادی عامری تا ئێستاش پێداگری دەكات له‌سه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ.
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 6ی ئادار/ مارسی 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه، گفتوگۆكان له‌نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كانی ئیسڵاح و ئیعمار له‌لایه‌ك و هاوپه‌یمانی بنیات له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامه بۆ دانانی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ئیسڵاح سووره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو هاوپه‌یمانی بنیاتیش بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، جموجۆڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كه كار به پلانی بی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ دانانی فه‌یاز گه‌یشتنه بنبسه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه‌سێكی دیكه له جێگه‌ی فه‌یاز ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌و پۆسته و له به‌رامبه‌ریشدا فه‌یاز پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، بۆ كاروباری ئه‌منی وه‌ربگرێت، یانیش له‌و پۆسته‌ی ئێستایدا بمێنێته‌وه، كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌كه باس له كه‌سێكی دیكه ده‌كات بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام تا ئێستا ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه.
K24
