ئومێد خۆشناو: کۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راگەیاند، بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە 6-3-2019 پەرلەمانی کوردستان بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکان، کۆ ببێتەوە.
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە و تا ئەو کات حزبەکان کاندیدی خۆیان بۆ لێژنەکان دیاری دەکەن.
تا ئێستا تەنیا لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە و چاوەڕێ دەکرێ دوای گەڕانەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لێژنەکانی دیکەش دیاری بکرێن.
رۆژی دووشەممە 4-3-2019، شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دواتر نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، رێککەوتنی حزبەکانیان واژوو کرد.
خەسرۆ گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی رایگەیاندووە، یەکەم کار دوای رێککەوتنەکە گەڕانەوەی فراکسیۆنی یەکێتییە بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەولەویەتی رێککەوتنەکەیە.
باسنیوز
