ئێران رێوشوێنی نوێ لەبارەی پێدانی ڤیزا ده‌گرێته‌به‌ر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
مورته‌زا عه‌بادی، كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر به ئاژانسی میهری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كە هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ڤیزای ئه‌لیكترۆنی وه‌رده‌گرن و هه‌وڵیش ده‌درێت پێش نه‌ورۆز ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكرێت.
به گوته‌ی مورته‌زا عه‌بادی ئه‌و هه‌نگاوه رێگا بۆ جوڵه‌ی گه‌شتیاران خۆش ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش به‌هێز و قوڵتر ده‌كاته‌وه.
كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له رێگه‌ی ڤیزای ئه‌لیكترۆنییه‌وه له وشكانی و ئاسمانه‌وه سه‌ردانی ئێران بكەن و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت پێش نه‌ورۆز ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
K24
