ئيبراهيم برۆ: لاڤرۆڤ پێى وتين په‌يه‌ده زۆر هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌ر به كورد كردووه
ده‌سته‌ی باڵای دانووستانه‌كانی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ له ریازی پایته‌ختی سعودیه كۆبووە‌وه.
ئیبراھیم برۆ، نوێنەری ئەنەكەسە لە دەستەی باڵای دانووستانەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ، وەزیری دەرەوەی رووسیا پێی راگەیاندوون، پرسی كورد لە رۆژھەڵاتی فورات سەرەكییە و پێویستە لەگەڵ توركیا و حكومەتی سووریا تاتووێ بكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، لاڤرۆڤ پێى وتوون: "پەیەدە زۆر ھەڵەی بەرامبەر كورد كردووە و ئەو كوردانەی لەگەڵیدا نین، ناچار بە پەنابەریی كردوون".
ئاشكراشی كرد، ئەمشەو بەرەو ئەمه‌ریكا بەرێدەكەون و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمه‌ریكا پرسی كورد و داھاتووی سووریا تاوتوێ دەكەن.
k24-
