به‌رهه‌ڵستكارێكى سووريا: ره‌نگه هه‌سه‌ده به كه‌متر له‌وه‌ى داواى ده‌كات له‌گه‌ڵ ديمه‌شق رێكبكه‌وێت
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "الوطن"ـى سووريا، مه‌رعى گوتيشى: "ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، لارى له‌وه نييه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ببنه به‌شێك له سوپاى سووريا، به‌ڵام ره‌چاوى تايبه‌تمه‌ندييان بكرێت و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له ناوچه‌كانيان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "داواكارى كورد په‌يوه‌سته به زمان. ده‌كرێت له ناوچه‌كانيان په‌روه‌رده به كورديى و عه‌ره‌بى هه‌بێت. ياساى ئيداره‌ى خۆجێى ژماره 107 پێشبخرێت. ئيداره‌ى ناوچه‌كه‌يان، ده‌سه‌ڵاتى زياترى پێبدرێت.
ئه‌وه‌شى گوت: "ئێستا هێزه كوردييه‌كان خوازيارى ئه‌وه‌ن، بگه‌نه رێككه‌وتن. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه، به كه‌متر له‌وه‌ى داواى ده‌كه‌ن رازى بن. تا ئێستاش ئه‌و ديدارانه‌ى له نێوان هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده له لايه‌ك و حكومه‌تى سووريا به‌ڕێوه‌چوون؛ سه‌ركه‌وتوو بوونه".
مه‌حمود مه‌رعى باسى له‌وه‌شكرد، "ئێستا هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده هه‌ماهه‌نگييان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هه‌يه. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌يه‌كى ئارام له ژێر چاودێرى و پارێزگارى نێوده‌وڵه‌تى درووست بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه روونادات. ئه‌مه‌ريكييه‌كان خاكى سووريا به‌جێده‌هێڵن. باشتر وايه ئه‌و هێزانه، له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ده‌ست به دانووستان بكه‌ن.
k24-
